ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی لە تاقیگە و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی جەرموو
چەند وەبیرهێنانەوەیەک * بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پێویستە سەجەم ئەو کەسانەی لە تاقیگەکاندا کار دەکەن و بەرکەوتنیان هەیە لەگەل ماددە کیمیایی و فیزیایی و بایۆلۆجیەکاندا جل و بەرگی تایبەت بە تاقیگەی لەبەردابێت و بەپێی پێویستی دەستکێش لەدەست بکات و چاویلکەی تایبەت بە تاقیگە لەچاو بکات بۆ پاراستنی لە هەر ڕوداوێکی نەخوازراوی چاوەروان کرا و نەکراو. * پێویستە لە هەموو تاقیگەیەک رێنمایی و سلایدی تایبەت بە تاندروستی و سەلامەتی تیادا هەبێت. * لە کاتی رودانی هەر روداوێکی نەخوازراو پێویستە راستەوخۆ مەمۆستای سەرپەرشتیاری تەقیگەکە ئاگادار بکرێتەوە. * پێویستە سەرجەم پێداویستیەکان و مادەکانی ناو تاقیگە لەیبل(ناونیشان یان پێناسە)کرابن و بڕ و رادەی ماترسی ئەو مادەیە نوسرابێت لەسەری. * پێویستە شوێنی تایبەت هەبێت بۆ هەلگردنی مادەکان پاش بەکار هێنانیان بخرێنەوە شویێنی تایبەتی خۆیان. بۆ زانیاری زیاتر و دەست کەوتنی رێنمایی و فۆرمەکانی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی بگەرێرەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەشی رێنماییەکان یان کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە |