پێشکەشکردنی سێ سیمینار و سازدانی گفتوگۆیەک لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی گرفتە دەرونییەکان لە چوارەمین ڕۆژی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشییە دەرونییەکان بەڕێوەچوو ئەمڕۆ بەرواری ٩/١٠/٢٠١٩ بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و چەند مامۆستایەکی بەشی پەروەردەی تایبەت و کۆمەڵێک فەرمانبەرو خوێندکاری زانکۆی چەرمۆ سێ سیمینار بەڕێوە چوو کە یەکەمیان بەناونیشانی دروستی دەروونی چیە؟ لەلایەن (ئیمان پشتیوان بەکر) فەرمانبەری هۆبەی کۆمەڵایەتیەوە پێشکەشکرا، دووەم سیمینار بەناونیشانی (فۆبیا چیە؟ جۆرەکانی و نیشانەو هۆکارەکانی چین؟) لەلایەن خوێندکاری بەشی پەروەردەی تایبەت (خەندە جەلیل) پێشکەشکرا، دواتر سیمینارێک لەسەر (شیزۆفرینیا) لەلایەن (شەوبۆ جومعە) خوێندکاری بەشی پەروەردەی تایبەت پێشکەشکرا. دواتر گفتوگۆیەکی بە گروپ لەسەر چۆنێتی ڕووبەڕووبونەوە و چارەسەری گرفتە دەروونییەکان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و چەند مامۆستایەکی بەشی پەروەردەی تایبەت و کۆمەڵێک فەرمانبەرو خوێندکاری زانکۆ ئەنجام درا. |
Social Unit >